پەلاماری ئاسمانیی و تۆپخانەی هاوپەیمانیی سعودی بۆسەر یەمەن
تشرینی دووهم 18, 2019 08:18 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی هەواڵ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ باسی پەلاماری بەرفراوانی فڕۆکە جەنگیەکان و تۆپخانەی هاوپەیمانیی سعودیان کرد بۆسەر ناوچەکانی باکوور و رۆژاوای یەمەن .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئەلمەسیرە ، فڕۆکە جەنگیەکانی هەوپەیمانیی سعودی ، ناوچەی تەخیە لە پارێزگەی سەعدەی باکوری یەمەنیان بۆردومانکردووە .
تۆپخانەی هاوپیەمانیی سعودیش ناوچەی مەدەنیی رازخ لە پارێزگەی سەعدە و ناوچەکانی دورەیهەمی و حیس لە پارێزگەی حودەیدەی رۆژاوای یەمەنیان دایە بەر پەلامار .
هێشتا لە زیانە ئەگەریەکانی ئەم پەلامارانە راپۆرێک بڵانەبووەتەوە .