تشرینی دووه‌م 21, 2019 18:11 Asia/Tehran
  •  لوکزامبۆرگ : یەکێتی ئەورووپا دەبێ فەلەستین بە فەرمی بناسێت

وەزیری دەرەوەی لوکزامبۆرگ جەختیکرد کە یەکێتی ئەورووپا دەبێ وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی بە فەرمی بناسێت.

"ژان ئاسێلبۆرن" وەزیری دەرەوەی لوکزامبۆرگ شەوی پێنجشەممە لە وتوویژ لەگەڵ رۆیتێرز ڕایگەیاند، بە فەرمی ناسیندرانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی نە لوتفێک و نە چێکی سپییە؛ بەڵکوو تەنیا بە فەرمی ناسێندرانی مافی گەلی فەلەستین بۆ خاوەنیەتی وڵاتێکە. 

ئەم قسەگەلە دوای ئەمە کراوە کە "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەوی سێشەممە بەباسکردنی ئەمەی ڤاشنگتۆن سیاسەتەکەی بەرامبەر شارۆچکە سازیی ئیسرائیل لە ڕۆخی خۆر ئاوایی ڕووباری ئەردەن گۆڕاوەتەوە،بانگەشەی کرد: ئەم شارۆچکە چێکردنانە"هەروا بۆ خۆیان" وەک بنپێکردنیی یاسا نێو دەوڵەتییەکان نایەنە ئەژمار.  ئەم لێدوانانەی پۆمپێئۆ بەرەو ڕووی شەرمەزارکردنەکانیی بەربڵاو بۆتەوە لە ئاستی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی دا.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی یەکێتی ئەورووپا، ئەم یەکێیەتییە هەروەها بڕوای وایە بە گوێرەی یاساکانی نێو دەوڵەتی شارۆچکە سازکردنەکانیی زایۆنیستەکان لە ناوچە داگیر کراوەکانی فەلەستین نایاساییە. 

پتر لە ١٣٥ وڵات لە وان ژماریک لە وڵاتانی ئەندامیی یەکێتیی ئەورووپا، فەلەستینیان بە فەرمی ناسیوە.

سەرپەیڤ