تشرینی دووه‌م 25, 2019 17:54 Asia/Tehran
  • فرەتر لە ٢٠ پەلاماری هاوپەیمانی سەعودی لە دژی ئەلحودەیدە

هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی فرەتر لە ٢٠ جار پەلاماری ئاسمانی کردە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگەی حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەسیرە فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سەعودی ئەمڕۆ دوشەممە پێنج پەلامار بۆ سەر باکووری حودەیدە و دوو پەلامار بۆ سەر ناوچەی " ئەلفازە " لە شاری " ئەلتەحیتیا " یان ئەنجام دا. سەرچاوەیەکی سەربازیش ڕایگەیاند ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاردە پەلامار لە دژی دورگەی " کەمران وسێ پەلامار لەدژی بەندەری ڕاس عیسا یان ئەنجام دا کە ژمارەیەک لەم پەلامارەدا کوژران یا بریندار بوون. هەواڵدەری ڕەسمی یەمەن " سەبا" یش ڕایگەیاند: شۆفەرێک سەنگەری نوێی جەنگی لە ڕٶژئاوای گوندی " مەغاری" لە شاری " حەیس " دروست کردووە و چواردە گوللە هاوەن یش تەقێندراوەر لە ناوچە جۆربەجۆرەکان لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم شارە. حودەیدە لە ژێرکۆنترۆڵی هێزەکانی ئەنساروڵڵا دایە بەڵام هێزەکانی سەربە هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی ئەم بەندەری گەمارۆ داوە وئیزنی هاوردە کردن بە یەمەن نادات. سەتی ٧٠ ی هاوردەکان بۆ یەمەن لە ڕێگەی بەندەی حودەیدە ئەنجام دەبێت.

سەرپەیڤ