تشرینی دووه‌م 29, 2019 09:48 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانیی یەمەن: شەڕی ڕاستەقینە لەگەڵ دەست درێژکاران هێشتا دەستی پێ نەکراوە

سەرلەشکر «موحەممەد ناسر ئەلعاتفی» وەزیری بەرەڤانیی یەمەن شەوی هەینی لە پەیامێکدا بۆ هاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی ڕایگەیاند:شەڕی ڕاستەقینە لەگەڵ دەست درێژکاران هێشتا دەستی پێ نەکراوە.

سەرلەشکر «موحەممەد ناسر ئەلعاتفی» وەزیری بەرەڤانیی یەمەن لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی «سەبا» بە دەربڕینی ئەمەی کە لەئێستادا جڵەوی ھەموو شتێک لە گۆڕەپانەکانی شەڕدا بە دەستی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنەوەیە، وشداری دایە ھاوپەیمانیی سەعودی و ڕژێمی زایونی کە ئاسایشتی جیھانی ، بە تایبەت ئاسایشتی ئابووری لە گرێوی سەقام و ئاسایشتێکی پاوەجێ دایە.

وەزیری بەرەڤانیی یەمەن وتیشی: ئەگەر شاڵاوەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی لە سای بێ دەنگە لێکردنی کۆڕوکۆمەڵە جیھانییەکان دژی جەماوەرو وڵاتی یەمەن ھەروا بەردەوام بێت، بەرژەوەندیی نیشتیمانیی وڵاتانی جیھان لەوانە ئابوورییان زیاتر لەوەی کە کۆمەڵێک بیری لێ دەکەنەوە زەبری وێ دەکەوێت.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە شانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە  ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات.

دەست درێژکاریی سەربازیی عەرەبستان ھەروەھا وڵاتی دەستکورتی یەمەنیشی لەگەڵ کەم بوونی خۆراک و دەرماندا بەرەوڕوو کردووەتەوە. سەرباری ئەمەش ڕژێمی سەعودی و ھاوپەیمانەکانی ھەتا ئێستا نەیانتوانیوە لە بەر خۆڕاگریی جەماوەری یەمەن ئامانجەکانیان لەم وڵاتە مسۆگەر کەن کە بە دەستەڵات گەیاندنی دەستنیاکانی خۆیانە.

سەرپەیڤ