تشرینی دووه‌م 29, 2019 17:57 Asia/Tehran
  • لێک بڵاوکردنی کۆپتەرێکی دەستدرێژکاری سەعوودیایی لەلایەن ئەرتەشی یەمەنەوە

وتەبیژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە ئەو هێزە فڕۆکەیەکی کۆپتەری ئاپاچی دەستدرێژکارانی سەعوودیایی لە دەڤەری سنووری "عەسیر"ی باشووری ئەو وڵاتە لێک بڵاو کردوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەری عالەم سەرتیپ "یەحیا سەریع"ی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاندوە ، پەدافەندی ئاسمانی وڵاتەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەیەکی کۆپتەری ئاپاچی دەستدرێژکارانی سەعوودیایی لە مەجازەی سەر بە دەڤەری سنووریی عەسیری ئەو وڵاتەی لەکاتی ئەرکی پێسپێردراوی دوژمنکارانەدا لێک بڵاو کردوە.

یەحیا سەریع بەڕاشکاوی وتی سیستمی بەرگریکارانەی ئەرتەشی یەمەن ئەو کۆپتەرە سعوودیایەی بە هۆی موشەکێکی زەوی بەهەواو بە کەڵکوەرگرتن لە تیکنۆلۆژیایەک کە بەم زوانە ڕادەگەیەندرێ خستۆتە خوارەوە کە لە ئاکامی دا دوو فرۆکەوانەکەشی کوژراون.

ئەرتەش و کومیتە جەماوەریەکانی یەمەن هەر لەکاتی دەسپێکی هێرشی هاوپەیمانی سەعوودیایی بۆسەر یەمەن تاکوو ئێستا دەیان فرۆکەی بێ فرۆکەوانی سیخوری سعودیاو هاوبەرەکانیان خستۆتە خوارەوە.

سعوودیا بە پاڵپشتی ئەمریکاو ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمانگی مارسی ساڵی دووهەزارو پازدەوە بە دەسدرێژی کردنە سەر وڵاتی یەمەن ئەو وڵاتەی لەلایەنی زەمینی و ئاسمانی و دەریاڤانیەوە گەمارۆ داوە.

شەڕفرۆشی سعوودیاو هاوپەیمانەکانی بە یەمەن تاکوو ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی زیاتر لە شانزدە هەزار لە خەلکی ئوە وڵاتەو برینداربوونی دەیان هەزاری دیکەو دەربەدەرو پەرتەوازەبوونی بە ملوێنەها کەسیش.  

 

سەرپەیڤ