تشرینی دووه‌م 29, 2019 18:13 Asia/Tehran
  • دژایەتی یەکیەتی ئوروپا لەگەڵ بەردەوامی شارۆچکەسازیەکانی ئیسڕائیل

بەرپرسی هەڵوێستی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا دژایەتی کرد لەگەڵ بەردەوامی شارۆچکەسازیی لەلایەن ڕژیمی زایوونی یەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەری فەلەستینەوە فیدریکا موگرێنی بەرپرسی هەڵوێستی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا ، وتی : سازکردنی شارۆچکە لە خاکی فەلەستین دا نایاسایی و ناڕەوایە.

موگرینی وتی : شارۆچکە زایونی نشینەکانی هەڵکەوتوو لە خاکی داگیرکراوی فەلەستین ئەگەری زیندووکردنەوەی پرۆسەی وتوویژی ڕێککەوتنی نێوان دوولایەنی فەلەستینی و ئیسرائیل نەلواو دەکا.

رژیمی زایونی بەردەوام بەبێ سەرنج دان بە داخوازی کۆمەڵگەی جیهانی سازکردنی شارۆچکە زایونی نشینەکان بەردەوام دەکاو بۆ ئەم ئامانجەشی لەلایەنی ئەمریکاشەوە پاڵپستی دەکرێ.

سەرجەمی ئەو شارۆچکانە بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان بە نایاسایی دێنە ئەژمار.

لیژنەی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە رۆژی ٢٣ی مانگی دیسامری ساڵی ٢٠١٦ لەمیانەی بڕیارنامەیەک دا داوای لە ڕژیمی زایونی کرد بەخێرایی و بەتەواوی سەرجەم چالاکی یە شارۆچکە سازیەکانی خۆی لەنێو خاکی داگیرکراوی فەلەستین ڕابگرێ.  

سەرپەیڤ