کانونی یه‌که‌م 02, 2019 16:45 Asia/Tehran
  • ڕەخنەو گازەندەی فەلەستین لە بێدەنگەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستی

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی فەلەستین ڕایگەیاند : بێدەنگەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر دڕندەکاریەکانی ڕژێمی داگیر کەری زایۆنیستی ، پەڵەیەکی شەرمە بەسەر نێوچاوانی دەسەڵاتدارانی جیهانەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما، لە بەیان نامەی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی فەلەستین دا هاتووە: بێ دەنگەی وڵاتان وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرانبەر ئیعدام کرانی منداڵانی گەلی فەلەستین، پیلان وهاودەستی لەگەڵ بکوژان وتاوانکارانی ئیسرائیلیە کەهەڕەشە لە یاسا وڕێسا وبنەمای دادپەروەری نێودەوڵەتی دەکات. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی فەلەستین وتی: قەڵاچووی بەردەوامی  شارومەندانی فەلەستینی بێ دیفاع لە لایەن سەربازانی زایۆنیست ، پێشاندەرەی کردەوەکانی ئەم ڕژێمە لەدژی خەباتی شارومەندانی فەلەستینی لەگەڵ داگیرکاری ونەیارەتیان لەگەڵ دەسدرێژی بۆسەر پیرۆزایەتیەکان وسەروەت وسامان وماڵەکانیانە.ئەم وەزاڕەتخانەیە ، ڕژێمی زایۆنیستی بە بەرپرسی تۆکمە وتەواو وڕاستەوخۆی کوشتنە بە ئەنقەستەکانی شارومەندانی فەلەستینی بێ دیفاع زانی وسەبارەت بە ئاکار وڕەفتاری ئەم ڕژێمە وشداری دا. لە بەیان نامەی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی فەلەستین داهاتووە: ڕژێمی داگیر کەری قودس بە مەحکوم کردن ودەربڕینی نیگەرانی دەوڵەتان وبەرپرسان لە ئاستی نێودەوڵەتی ڕاهاتووە . ڕژێمی زایۆنی لە مانگی نوامبەری ئەم ساڵ ، ٤٣ فەلەستینی شەهید  وفرەتر لە ٣٠٠ کەسیشی دەسگیر کردووە. 

 

سەرپەیڤ