کوژرانی فەرماندەری باڵای هێزەکانی سەر بە سعودی لە یەمەن
کانونی یهکهم 03, 2019 12:18 Asia/Tehran
سەرچاوە یەمەنیەکان باسی کوژرانی عەدنان حەمادی فەرماندەری لەشکەری 35 ی زرێیی هێزەکانی سەر بە عەرەبستان دەکەن لە پارێزگەی تەعزی باشوری عەرەبستان .
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی ئەلمەسیرەی یەمەن ، کوژرانی سەرتیپ عەدنان حەمادی فەرماندەری باڵای هێزەکانی عەبد رەبە مەنسوور هادی لە تەعز لە کاتێکدا بووە کە لەم دواییانەدا ئەنجوومەنی ئینتقالیی باشووری یەمەن کە داکوکیی ئیماراتی لە پشتە ، لە گەڵ هێزەکانی حکومەتی وازلەکارهێناوی بەر داکۆکیی عەرەبستان لە ریاز پێکەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بە رێککەوتن و هاوبەش ، رێککەوتوون .
لە نزیکەی 4 مانگ لەمەوبەرەوە تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالیی باشوور و هێزەکانی سەر بە مەنسوور هادی لە پارێزگەی عەدەن و هەندێ پارێزگەی باشووریی ئەم وڵاتە دەسپێبووە .