کانونی یه‌که‌م 06, 2019 19:38 Asia/Tehran
  • ھەزاران فەلەستینی بۆ پێشگرتن بە جولەکاندنی ھەرێمی ئیبراھیمی خۆیانیان گەیاندە ئەم شوێنە پیرۆزە

ھەزاران فەلەستینی ئەمڕۆ ھەینی لە سەر بانگێشتنێکی پێشوو ، نوێژی بەیانییان لە ھەرێمی ئیبراھیمی لە ناوچەی ئەلخەلیل بەجێ ھێنا ھەتا ڕێگر بن لە بەردەم بە جولەکە کردنی ئەم شوێنە پیرۆزە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی قودسولعەرەبییە، ھەڵسوڕاوانی فەلەستینی کە کەمپینی «بەیانیی شکۆمەند»یان وەڕێ خستووە، داوایان لە خەڵک کرد بوو کە بۆ پێداگرتن لە سەر ئیسلامی بوونی ھەرێمی ئیبراھیمی و بەرەڤانی کردن لەم شوێنە لە ھەمبەر تەماحکارییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ بە جولەکە کردنی شوێنەکە، نوێژی ھەینییان لەم مزگەوتەدا بەجێ ھێنا.

بە گەییشتنی ھەزاران فەلەستینی ھاواری ئەڵڵاھوئەکبەری نوێژ خوێنان و دروشمگەلی ئایینی پێش و لەپاش نوێژیش بەرز کرایەوە.

بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی سپتامبەری ڕابردوو چوونە نێو ھەرێمی ئیبراھیمی کە ئەمەش لەگەڵ ناڕەزامەندی دەربڕینی توندی فەلەستینییەکان دا بەرەوڕوو بووەوە. «ڕووین ڕیۆلین»ی سەرۆکی ڕژێمی زایونیش لە کۆتایی ئوتی ڕابردوو لەوپەڕی دەستەوداری ئاسایشتی دا چووەنێو ھەرێمی ئیبراھیمییەوە.

دوای ئەوەی کە لە ساڵی ١٩٩٤ شارۆچکەنشینی زایونی «بارۆخ گوڵدشتاین» نوێژخوێنە فەلەستینییەکانی لە مزگەوتی ئیبراھیمی دایە بەر دەستڕێژ و ٢٩ کەسی لێ شەھید کردن، لێژنەی زایونیستیی ناسراو بە «شیمگار» ھەستا بە دابەشکردنی جێگاو کاتی بەسەر کردنەوەی ئەم مزگەوتە لە نێوان فەلەستینییەکان و زایونییەکاندا.

سەرباری ئەمەش زایونییەکان لە بۆنەکانی ساڵانەی خۆیاندا تەواوی ئەو شوێنە دەخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان و ڕێگا نادەن موسڵمانان بچنە ژوورەوە. ئیسرائیل ھەروەھا دەستی کردووە بە شارۆچکە چێکردن لە گردوپەڕی ھەرێمی ئیبراھیمی.

ڕژێمی زایونی بەردەوام بەبێ بەھەند گرتنی خواستی کۆمەڵگای جیھانی لە سەر شارۆچکەسازییەکانی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین دا بەردەوامەو لەم بوارەدا لایەنگریی ئەمریکاشی لە پشتە. دیارە تەواوی ئەو شارۆچەسازیانەشی بە پێی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان نایاسایین. کەچی ھەمیسان بەو ھەنگاوانەی  بە نیازی گۆڕینی داڕشتی جوگرافیایی ناوچەکانی فەلەستین و بە زایونی کردنی سیمای ئەم ناوچانەیە بۆ ئەوەی دەستەڵاتی خۆی  لە ناوچە فەلەستینییەکاندا بچەسپێنێت ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆڕو کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان و وڵاتانی جیهانیش گەلێک جار داوایان لە ڕژێمی زایونی کردووە کە کۆتایی بە داگیرکردنی زەوییەکانی فەلەستین بهێنێ.

سەرپەیڤ