کانونی یه‌که‌م 11, 2019 16:19 Asia/Tehran
  • کۆتایی دان بە خۆلی نوێی وتووێژەکانی ئاشتی سووریا لە شاری نووری سوڵتانی قەزاقستان

وتووێژەکانی ئاشتی سووریا " ئاستانە چواردەهەم " بە بەشداری شاندەکانی زامن ودەستەبەری ئاشتی سووریا داگری کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕووسیا و تورکیا لە شاری نور سوڵتان "ی " پێتەختی قەزاقستان بە دەرکردنی بەیان نامەیەک کۆتایی پێ هات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما، نوێنەرانی ئێران ، ڕووسیا وتورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لەم کۆبوونەوەیە دا لە بەیان نامەیەک لەسەر پێویستی پێبەند بوونی هەمووان بە دەسەڵاتدارەتی ، سەروەریی ، سەربەخۆیی  ، یەکیەتی ویەکپارچەیی خاکی سووریا هەروەها مەبەست وئامانج وبنەماکانی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پیداگریان کرد. لەم بەیان نامەیە دا وێڕای نەیارەتی کردن لەگەڵ ڕاگیران وگوێزرانەوەی نایاسایی داهاتە نەوتیەکانی سووریا ڕاگەێندراوە، قەیرانی سووریا ناتوانێ ڕێگە چارەی سەربازی هەبێت ودەبێ بە پێی ڕەوتی سیاسی ؛ە لایەن خۆدی سووریەکانەوە ، چارەسەر بکرێت. نوێنەرانی ئێران ، ڕووسیا وتورکیا لەم بەیان نامەیەدا ، پەلامارە بەردەوامە سەربازیەکانی ڕژێمی ئیسراییل لە سووریا ی بە بنپێکەری یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی زانی ولەسەر کۆتایی دان بە م پەلامارانە پیداگریان کرد. لەم بەیان نامەیەدا هەروەها لە سەر پێویستی دامەزرانی ئاگربڕ لە ئیدلیبی سووریا و لە ناوبردنی گروپە تیرۆریستەکان لەوان داعش وبەرەی نوسرە پیداگری کراوە. لەم کۆبوونەوەیە دا  هەروەها و ێڕای ڕێزگرتن لە قەزاقستان لەبەر میوانداریەتی کردنی ، ڕەزامەندیان دەربڕیی، کە کۆبوونەوەی دوایی لە مارسی ٢٠٢٠ لە نورسوڵتان بەڕێوە بچێت. سەرۆکی بەشی ئاسیا وئافریقای وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی قەزاقستان یش ، کۆبوونەوەی نور سوڵتانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا بە کەڵک زانی. وتووێژەکانی ئاستانە لە ژانێڤەری ٢٠١٧ بە دەسپێشخەری ئێران وهاوکاری ڕووسیا وتورکیا بە مەبەستی دامەزرانی ئاشتی لە سووریا دەسپێکراوە. ئێران وتورکیا وڕوسیا وەکوو وڵاتانی زامن ودەستەبەر کەری ڕەوتی ئاستانە، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا هەوڵ دەدەن. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی دەسپێکراو وبووە هۆی کوژرانی هەزاران کەس وئاوارە بوونی ملیۆنان شارومەندی سووریایی.