کانونی یه‌که‌م 11, 2019 16:25 Asia/Tehran
  • جامی جەهانی یانەکان ئەمشەو لە قەتەر دەست پێدەبێ

بە یاری ئەلسد وهاینگن ، جامی جیهانی یانەکانی قەتەر لە شەوی چوارشەممەوە دەسپێدەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا و بەگیڕانەوە لە ئاس، قەتەر لە ئەمشەو چوارشەممە یەکێ لە تاقیکاریە گرینگەکانی خۆی لە پێناوی جامی جیهانی ٢٠٢٢ تاقی دەکاتەوە. جامی جیهانی یانەکان لەم وڵاتە بەرێوە دەچێت. ئەم یاریانە مەودای زۆری لەگەڵ جامی جیهانی هەیە بەڵام دەتوانێ پێشان بدات وڵاتی بچوکی کەنداوی فارس لە بەڕێوە چوونی تورنمێنت چلون دەجۆڵێتەوە. یاری دەسبەکار کردنەکەی زۆر سەرنج ڕاکێش نیە. ئەلسد میواندار ، لە ژێر ڕێنوینی ژاوی ئارناندس لەبەرانبەر هاینگن یاری دەکات. لە راستی دا یاریەکانی حەوتەی داهاتوو گرینگایەتیان زۆرترە، فلامنگو پاڵەوانی ئەمریکای باشوورچوارشەممە یاری دەکات ولیورپول ، پاڵەوانی ئوروپا سێشەممە یاری دەکات.