کانونی یه‌که‌م 13, 2019 17:28 Asia/Tehran
  • هێزەکانی سوریا رێگە بەتێپەڕبوونی کاروانێکی سەربازی ئەمەریکی لە قامیشۆ نادەن

هێزە سەربازییەکانی سووریا لەدەوروبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلۆ ڕێگریان کرد لەتێپەڕبوونی کاروانێکی سەربازی ئەمەریکی و ناچار بە گەرانەوەیان کردن

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە ئەو هێزەی رێگری لەهێزە سەربازییەکەی ئەمەریکا کردووە سەر بە هەواڵگری ئاسمانی سوریا بوون، هەروەها لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت، کە کاروانە سەربازییەکەی ئەمەریکا ناچار دەکرێن بگەڕێنەوە .

ئێستا ناوچەی دەوروبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلۆ یەکەکانی سەر بەپۆلیسی سەربازی روسیا و هێزەکانی سوپای سوریای لێیە .لەدوای بڕیاری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کێشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە سوریا، روسیا بوونی سەربازی خۆی لە ناوچەکانی باکووری سووریا  و شاری قامیشلۆ بەهێزتر کردووە، بەجۆرێک روسیا سەکۆیەکی نیشتنەوەی فرۆکەی هێلیکۆپتەری لەناو فرۆکەخانەی قامیشلۆ دروست کردووە و سیستەمی دژە ئاسمانی لێجێگیر کردووە .رۆژی چوارشەممەی رابردووش تیمێکی سەربازی روسی دەیانەویست گەڕانێکی دیدەوانی بۆ ناوچەی تەل عەلۆ لە گوندەواری تربەسپی ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە ڕێگریان لێکراو ناچار بە پاشەکشەکردن کران.