کانونی یه‌که‌م 16, 2019 08:23 Asia/Tehran
  • لوبنان؛ پێکدادانی سەخت لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکاندا رویدا

لەمیانی بەردەوامیی خۆپیشانجانەکانی لوبنان بۆ گۆڕینی چینی سیاسی و دەسەڵاتدارانی وڵات و دژ بە گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، پێکدادنی سەخت لەنێوان خۆپیشاندەران هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە رویدا.

بە مەبەستی رەتکردنەوەی دەسەڵات و داواکارییەکانیان بۆ چاکسازی و  روبەڕوبونەوەی گەندەڵی، ئێوارەی دوێنێ و بە بەردەوامی تا شەو، هەزاران هاوڵاتی لوبنانی رژانە سەر شەقامەکانی بەیروت و هیزە ئەمنییەکانیش وەڵامیان دانەوە، بەو هۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربون.

شەوی رابردوو لە مەیدانی ئەلنەجمە و نزیک باڵەخانەی پەرلەمان لە بەیروت-ی پایتەخت، هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی بڵاوەپێکردنیان بە گازی فرمێسکڕێژ روبەڕوی خۆپیشاندەران بونەوە، هاوکات لیوا عیماد عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی هێزەکانی ناوخۆ چووە ناو خۆپیشاندەران و داوایکرد خۆپیشاندانەکانیان بە ئاشتی ئەنجامبدەن.

عوسمان جەختیشیکردەوە لەسەر ئەنجامدانی لێپێچینەوە لەو روداوانەی شەوی یەکشەممە رویاندا و رایگەیاند "ئەنجامدانی توندوتیژی، توندوتیژی لێدەکەوێتەوە".