کانونی یه‌که‌م 19, 2019 16:36 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی گوزاری باشووری یەمەن خوازیاری دامەزرانی دەوڵەتی نوێ بوو لە وڵاتەکەی .

ئەنجومەنی گوزاری باشووری یەمەن لە درێژەی ئاڵوزیەکان لەنێو دەوڵەتی لەکار کشاوەی وڵاتەکەی ، خوازیاری دامەزرانی دەوڵەتێکی نوێ بوو لە باشووری یەمەن .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی " یەمەن تایم" ئەنجومەنی ئینتقاڵی باشوور سەربە ئیمارات ڕایگەیاند : دەبێ دەوڵەتێکی یەمەنی - یەمەنی نوێی دابمەزرێت. هەرلەم حاڵەدا ، " ڕاجیح بادی" وتەبێژی دەوڵەتی لە کار کێشاوەی یەمەن وتی: ئەنجومەهی ئینتقالی وادە وبەڵێن گەلێکی هەیە کە هەتا ئەم کات ئەنجامی نەداون وەکوو گەڕانەوەی هێزەکانی گاردی سەرۆک کۆماربەتایبەت تیپی یەکەمی کە بڕیارە پاڕاستن وپاسەوانی دامەزراوە سەرەکیەکانی دەوڵەتی بگرێتە ئەستۆ. " بادی" وتی: قسە لە دامەزرانی دەوڵەت ودیاری کردنی ستاندارد بۆ عەدەن وپارێزگاکانی تر، هەوڵ بۆ هەڵاتن لە وادە وبەڵێنیەکان وبڕگە گەلێکە کە بڕیار بوو بەر لە قسەکردن لەمەڕ دامەزرانی دەوڵەت جێبەجێ بکرێت. ئەنجومەنی ئینتقالی و دەوڵەتی لە کار کێشاوەی یەمەن پێنجی ئۆکتۆبەر ڕێککەوتنی ڕیاز بە نێونجێگەری عەرەبستانی سەعودی یان مۆر کرد. بە پێی ئەم ڕێککەوتنە ، بڕیار درا دەوڵەت لە عەدەن لە ئەندامانی دوو لایەن دابمەزرێت . بەم حاڵەوە ، ئەم ڕێککەوتنە لە کردەوەدا لەگەڵ شکست ڕوبە ڕوو بووەوە ، چونکە هیچکام لە بڕگەکانی جێبەجێ نەکران .

سەرپەیڤ