ڕەوانەکرانی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ لیبی
جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا وتوویەتی: ئانکارا بە پێی داخوازیی دەوڵەتی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی ئامادەی ناردنی هێزی سەربازییە بۆ ئەو وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی ، فۆئاد ئۆکتای جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: ئانکارا بە مەبەستی بەرنگار بوونەوەی درێژەی شاڵاوی چەکدارانەی دژی دەستەڵاتی ڕەوای لیبی هێز ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکات.
جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: واژۆ کرنی پەیمانی دیاری کرانی سنوورەکانی مافی دەستەڵاتی دەریایی و واژۆ کرانی بڕیارنامەی هاوکاریی ئاسایشتی و سەربازی لە نێوان تورکیاو لیبی گرینگایەتیی ستراتژیی زۆری هەیەو پەیمانێکی مێژوویی دێتە ئەژمار.
ئەم قسانە دوای ئەوە دەکرێت کە پەرلەمانی تورکیا لەم دواییەدا ڕێککەوتننامەیەکی ئاسایشتی و دەریایی پەسەند کرد کە پێشتر لە نێوان ئانکاراو دەوڵەتی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی واژۆ کرا بوو.