کانونی یه‌که‌م 22, 2019 17:06 Asia/Tehran
  •  درێژەی دەستگرتن بەسەر گەمیە یەمەنیەکانی هەڵگری سووتەمەنی و خواردەمەنی لەلایەن هاوپەیمانی سەعوودیاوە

بەشگەی نەوتی یەمەن ڕایگەیاند، هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودیا هاوکات لەگەڵ درێژەدان بە سیاسەتی دەستبەسەرداگرتنی گەمیە نەوتیەکان،بەدوای خستنە ژێر گوشاری خەڵکی سیڤیلی یەمەن و زۆرترکردنەوەی دەردو مەینەتی ئەوانیشەوەیە.

 بەشگەی نەوتی یەمەن ڕۆژی یەکشەممە لەبەیاننامەیەک دا گوتیشی، ئەم گەمییانە لە حآڵێکدازەوت کراون کە ئینزننامەکانیی پێویست بۆ ڕۆیشتن بۆ بەندەری "ئەلحۆدەیدە"ـیان دەستخستووە و ئەم حەوت گەمییە هەڵگری ٥٨.٤٣٥ تەن بەنزین و ١٢٧،٩٩٦ تەن گازۆئیل بوون. 

عەرەبستانی سەعوودی پێنج ساڵە بە پێکهێنانی هاوپەیمانی بە پشتگری ئەمریکا و ڕژیمی زاویۆنی هاوکات لەگەڵ پەلامارە بەربڵاوەکانیی ئاسمانی بۆ سەر شارەجۆر بەجۆرەکانی یەمەن، پێشدەگرێت لەگەییشتنی ماددەی خۆراکی،دەواو ودەرمان و دیکەی پیداویستییەکانی خەڵک بۆ شارە جۆر بەجۆرەکانیی ئەم وڵاتە.

  هاوپەیمانی سەعوودی بەجاران گەمییەکانیی هەڵگری بەرووبووی نەوتی لە دەریا دا ڕاگرتووە و پێشی گرتووە لە درێژەی ڕێگای ئەوان بۆ چۆڵکردنیی بەرهەمە نەوتییەکان لە بەندەری حۆدەیدەی یەمەن. 

سەرپەیڤ