کانونی یه‌که‌م 22, 2019 18:14 Asia/Tehran
  • هێزەکانی خەلیفە حەفتەر کەشتیەکی تورکیایان  ڕاگرت

هێزەکانی ئەرتەشی نیشتمانی لیبیا کەشتیەکی سەربە تورکیایان لە دەریای مەدیترانە ڕاگرت و گواستیانەوە بو بەندەری "ڕەئسولهیلال"ی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

 بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی فارس  ئەرتەشی نیشتمانی  لیبی  هێزەکانی سەربە  ژنڕاڵ خەلیفە حەفتەر  ڕیانگەیاند  کە  ڕاگرتنی  کەشتی تورکیایی  21  دیسامبر  لە  ڕەوتی گەشت لێدان  لە  ئاوەکانی ناوچەیی  لیبی  و لە کەناری  درنە  و لە سنووری  دەریایی  بە پێی  ڕێککەوتنی  واژۆ کراو لە نێوان  تورکیا و  دەوڵەتی  ویفاقی  نیشتمانی  بە ڕێبەرایەتی  فائر ئەلسەراج  بە دی هاتووە .  بە پێی  ڕاپوڕتەکان  ئەو کەشتیە  بە ئاڵای  وڵاتی   گرانادا  خەریکی  چون  بوو کە  سەرنشینەکانی  تورکیایی بوون . هێزەکانی  حەفتەر  پێشتریش  وشداریان  دابوو  کە کەشتی تورکیەیەکان ئەگەر نزیک بنەوە بە کەنارەکانی  لیبی  دەکرێنە ئامانج  و ئەوان لەناو دەبەن . ڕەجەب تەیب  ئەردوغان  سەرۆک کۆماری تورکیا  و فائز ئەلسەراج  سەرۆکی  دەوڵەتی  ویفاقی  نیشتمانی  ڕۆژی  چوارشەمە 27  نوامبر  دوو  یاداشتی  لێکگەیننامەیان  لە بواری  هاوکاری  ئاسایشی  و ناوچە  دەریاییەکان  واژۆ کرد  کە  ڕووبەڕووی کاردانەوەی توندی  وڵاتانی  پەراوێزی  مەدیترانە  بو وێنە  میسر و قوبرس و  یونان بووەوە .

سەرپەیڤ