کانونی یه‌که‌م 23, 2019 15:57 Asia/Tehran
  • عەرەبستان  بە تۆمەتی دەست ھەبوون لە کوشتنی خاشقچی بڕیاری ئێعدامی بۆ پێنج کەس دەرکرد

دادئەستێنی عەرەبستان بڕیاری ئێعدامی بۆ پێنج کەس لە تۆمەتبارانی دەست ھەبوون لە کوشتنی «جەمال خاشقچی» ڕۆژنامەنووسی نەیاری سەعودی دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دادئەستێنی عەرەبستان ڕۆژی دووشەممە ھەروەھا سزای زیندانی درێژماوە ھەتا ٢٤ ساڵی بەسەر سێ تۆمەتباری دیکەدا سەپاند.

«جەماڵ خاشقچی» ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری  ڕژێمی سەعوودی، دووی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ پاش چوونە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا ڕفێندراو کوژرا.

ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەربڕی ئەوەیە کە کوژرانی ئەم ڕۆژنامەنووسە نەیارە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری سەعودی بووە.

پێشتر «سەعود قەحتانی» ڕاوێژکاری دیوانی پاشایەتیی سەعودی و لە نزیکانی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» و «ئەحمەد عەسیری» یاریدەری دەزگای ھەواڵگریی گشتی و وتەبێژی پێشووی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی بۆ سەر یەمەن بە فەرمانی «سەلمانی کوڕی عەبدولعەزیز» پاشای سەعودی قۆڵبەست کرا بوون.

«سەعود قەحتانی» وەک کەسی جێی متمانەی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری سەعودی ناوی دەبردرێت کە ئەرکی ناس کردن و لەنێو بردنی نەیارانیی سەعودی لە دەرەوەی وڵاتی لەسەر شان بووە.

بڕێک لە ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە قەحتانی ڕەوتی کوشتنی خاشقچیی لە ڕێگای سکایپەوە چاودێریی کردووە.

سەرپەیڤ