کانونی یه‌که‌م 25, 2019 10:50 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕینی فەلەستینییەکان بەرامبەر بە هەڵوێستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمەڕ داکۆکیکردن لە ڕژێمی زایونی

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فەلەستین لە بەیاننامەیەک دا ھەنگاوەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمەڕ دانانی ناوی ساختەی «یەھوداو سامەڕە» لە سەر ناوچەی «کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن»ی شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی فەلەستین(وەفا)،وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە قسەکانی «مایک پەمپێئۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی چێکردنی شارۆچکەی زایونی نشینی تازە لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و دانانی ناوی ساختەی «یەھوداو سامەڕە» بۆ  «کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن»، لە بەیاننامەیەک دا ئەو ھەنگاوەی بە دووپات کردنەوەی بانگەشەکان بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ گۆڕینی چوگرافیاومێژووی فەلەستین زانی.

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین لەم بەیاننامەیە دا وتووشیەتی: وتەکانی مایک پەمپێئۆ ڕەگەزپەرستانە بووەو بە جۆرێک حاشاکردن لە مافی فەلەستینییەکان لە نیشتیمانی خۆیاندایە.

«مایک پەمپێئۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی کرد کە شارۆچکەسازیی ڕژێمی زایونی لە کەرتی ڕۆژئاوا لەگەڵ یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکاندا دژ نییە.

ڕژێمی زایونی بەردەوام بەبێ بەھەند گرتنی خواستی کۆمەڵگای جیھانی لە سەر شارۆچکەسازییەکانی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین دا بەردەوامەو لەم بوارەدا لایەنگریی ئەمریکاشی لە پشتە. دیارە تەواوی ئەو شارۆچەسازیانەشی بە پێی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان نایاسایین. کەچی ھەمیسان بەو ھەنگاوانەی  بە نیازی گۆڕینی داڕشتی جوگرافیایی ناوچەکانی فەلەستین و بە زایونی کردنی سیمای ئەم ناوچانەیە بۆ ئەوەی دەستەڵاتی خۆی  لە ناوچە فەلەستینییەکاندا بچەسپێنێت ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆڕو کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان و وڵاتانی جیهانیش گەلێک جار داوایان لە ڕژێمی زایونی کردووە کە کۆتایی بە داگیرکردنی زەوییەکانی فەلەستین بهێنێ.

 

سەرپەیڤ