کانونی دوھەم 01, 2020 18:12 Asia/Tehran
  • یەمەن شەش یەخسیری سەعوودی ئازاد کرد

سەرۆکی لێژنەی کاروباری یەخسیرانی ئەمەن لە ئازاد کرانی شەش یەخسیری سەعودی وڕادەس کرانیان بە لێژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەری فارس" عەبدولقادر ئەلمورتەزا" سەرۆکی لێژنەی کاروباری یەخسیرانی یەمەن بە ئاماژەدان بە ئازادکرانی ژمارەیەک ئازاد کرانی ژمارەیەک لە یەخسیرانی سەعودی لە لایەن سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن پیداگرت: سەنعا چاوەڕوانی کردەوەی بەرانبەری هاوپەیمانی سەعودی وئازادکرانی یەخسیرانی یەمەنیە. لێژنەی کاروباری یەخسیرانی یەمەن ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو٢٠١٩ یش ٣٥٠ یەخسیری هاوپەیمانی دەسدرێژکاری بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سەعودی بە شێوەی یەک لایەنە ئازاد کرد. یەمەن لە مارسی ٢٠١٥ شایەتی شەری هەمە لایەنە لە لایەن عەرەبستان ، ئیمارات وچەند وڵاتی تری عەرەبی بە پشتیوانی ئەمریکایە کە نە تەنیا ئاکامێکی بۆ سەعودیەکان وهاوپەیمانەکانی نەبوو بەڵکۆ بووە بە زەلکاوێک بۆ ئەوان .

سەرپەیڤ