کانونی دوھەم 10, 2020 20:21 Asia/Tehran
  • ئامادەباشی بەتەواوەتی لە کوەیت

سەرچاوە کوەیتیەکان هەواڵیان دا لە دۆخی ئامادەباشیی بەتەواوەتی هێزە ئاسایشیەکانی وڵاتەکەیان و جێگیرکردنیان لە ناوەندە ستراتیژیی و هەستێارەکان .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزاڕەتی ناوخۆی کوەیت بە دەزگە ئاسایشتیەکانی ئەم وڵاتە فەرمانی داوە بۆ دابین کردنی ئاسایشتی سنوورولێوارەکان، ئاستی ئامادەیی خۆیان بەرزکەنەوە . بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، سەرەڕای سەقامگیر کرانی هێزەکان لە ناوەندە هەستیار وحەیاتیەکان ، چاوەدیری توند بەسەر سنوورەکانی زەوینی ،دەریایی وئاسمانی کوەیت بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشت وئەمنیەت بە شێوەی بەردەوام لە جەریان دایە. شایانی باسە ، هۆی کردەوەی دەوڵەتی کوەیت لە ڕاگەیاندنی ئامادەیی هێزی ئاسایشتی ئەم وڵاتە ، تەشەنا پیدانی ئاڵوزیەکان لە عێراق وگوڕانکاریەکانی ئەم دواییەی ئێران وئەمریکایە.