گەیشتنی وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەسقەت
کانونی دوھەم 12, 2020 10:41 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ (یەکشەممە) بۆ بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە سوڵتانی خوالێخۆشبووی عومان، گەیشتە مەسقەتی پێتەختی ئەم وڵاتە.
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە لەو سەفەرەدا لەگەڵ " هەیسەم بن تاریق" پاشای نوێی عومان دیدار و وتووێژ بکات.
"قابووس بن سەعید" پاشای عومان پاش ماوەیک نەخۆشی و لەجێگادا کەوتن لەبەر تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە، لە تەمەنی ٧٩ ساڵی کۆچی دوایی کرد.
"هەیسەم بن تاریق ئالی سەعید" دوابەدوای کۆچی دوایی "قابووس بن سەعید" ، وەکوو سوڵتانی نوێی عومان هەڵبژێردرا.