کانونی دوھەم 13, 2020 09:04 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان : شەهید سولەیمانی باشترین ئاڵاهەڵگری موقاوەمە بوو

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان گوتی ، سەرداری شەهید قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ، باشترین ئاڵاهەڵگری خۆڕاگریی لە ناوچەکەدا بوو .

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە ڕێوڕەسمی حەوتەی شەهید قاسم سولەیمانی و شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیس, وتی: حاجی قاسم لە سەردەمی شەڕی ۳۳ ڕۆژەدا لە بەیرووت مایەوە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە درێژەدا  گوتیشی : توانایی ئێستای لوبنان بووەتە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسرائیل. ئێمە هەرگیز چاوەڕوانی ئەوە نەبووین کە دوژمن وەکوو مەترسیەک چاو لە بەرخۆدان بکات بەڵام بە بەرەکەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیمام خامنەیی و حاج قاسم سولەیمانی گەیشتینە ئەو جێگایە.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان  گوتیشی : حەشدی شەعبی ١٢٠ هەزار ئەندامی هەیە و ئەوە هەڵکەوت نییە کە حاجی قاسم و ئەبوو مەهدی موهەندیس پێکەوە شەهید دەبن.

نەسروڵڵا وتیشی: ئەگەر حاجی قاسم نەبوایە داعش لە ناوچەکە پەرەی دەسەند و ناوچەکەیان دادەگرت و هەر بۆیە هەموو وڵاتانی ناوچەکە ئەبێ دەسخۆشی لە حەشد و شەهیدان  بکەن.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە وەڵامدانەوە بە شەهادەتی سەردار سولەیمانی وتی:وەڵام بە جەنایەتی ئۆپراسیۆن یەک کار نییە بەڵکوو ڕەوتێکە کە ئەبێ ببێتە هۆی دەرکردنی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە و ئەوەی کە  لە عەین ئەسەد ڕووی دا وەکوو زللەیەک بوو نە کاردانەوە بە تیرۆری حاجی قاسم، کاردانەوەی ڕاستەقینە واتا دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە کە  لە پەرلەمانی عێراقەوە دەستی پێکردووە و سەرۆک وەزیرانیش بەڕێوەی دەبات.

هەروەها لەو بارەوە وتیشی کە ئەوە پەیامێکی جددی بۆ زایۆنییەکان بوو.