پاڵەوانەتیی ئێران لە کاراتەوانی شیلی
کانونی دوھەم 13, 2020 11:03 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی کاراتەی ئێران بە وەدەسهێنانی 5 مەدالیای زێڕ و برۆنزێک ، نازناوی پاڵەوانەتیی کاراتەوانی شیلی بردەوە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، یەکەم قۆناخی لیگی نایابی کاراتەوان زنجیرەی ئەی لە ساڵی 2020 کە لە هەینی رابردووەوە بە ئامادەبوونی 466 کاراتەکا لە 65 وڵاتەوە لە سانتیاگۆی پێتەختی شیلی دەسپێبووە ، شەوی رابردوو کۆتایی هات .
پیاوان و ژنانی کاراتەی ئێران لەم رووداوەدا کە ئیمتیازی رەنکینیگی فێدراسیۆنی جیهانیی بۆ وەدەسهێنانی بەربەشی ئۆلەمپیکی هەبوو ، چوونە مەیدان.
تیمی ئێران لە کۆتایی ئەم پێشبڕکێیانەدا بەرەو فەڕەنسە دەچێ تا سەرەتا لە ئۆردوی هاوبەش و لە پاشان لە لیگی جیهانیی پاریس پچێتە مەیدان .