کانونی دوھەم 13, 2020 15:55 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی یەمەن : ئێران لە سەرووی بەرەی خۆڕاگری دایە

سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرووی بەرەی خۆڕاگری دایەو ئازادیخوازانی عێراق ، سووریا ، لوبنان ، فەلەستین و یەمەنیش هەر لەو بەرەو هێڵەدان .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما، عەبدولعەزیز بن حەبتور" سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن وتی: خەڵکی یەمەن وەکوو پێشەنگی زوڵملێکراوان ونەتەوە ئامانجدارەکان لە ناوچە ، لە مەیدانی بەربەرەکانێ لەگەڵ پەلامارەکانی یەمریکایش پێشەنگ دەبن . سەرۆک وەزیرانی یەمەن وتیشی: هەوڵی هێزە دەسدرێژکارەکان بۆ درز وکەلین خستنە ناو خەڵک لە بەرەی دژە ئەمریکایی ودژە ئیسرائیلی مە حکوم بە شکست دەبێت. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستی کردووە بە کردەوەی دەسدرێژکارانەی سەربازی بۆ سەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە . ڕژێمی سەعودی وهاوپەیمانەکانی هەتا ئێستاکە بە هۆی خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەن بە ئامانج ومەبەستەکانیان لەم وڵاتە .

سەرپەیڤ