کانونی دوھەم 13, 2020 16:00 Asia/Tehran
  • حیزبۆڵڵای عێراق : تەوەرو هێڵی خۆڕاگری بەنیازی وەڵامدانەوەیە بە دڕندەکاریەکانی ئەمریکا

وتەبێژی گوردانەکانی حیزبۆڵڵای عێراق پیداگری کرد: تەوەری خۆڕاگری بە هەموو ئەندامەکانیەوە بەنیازی وەڵام دانەوەن بە دڕندەکاریەکانی ئەمریکا.

" محەممەد مەحیی" وتەبێژی گوردانەکانی حزبۆڵڵای عێراق لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلمەیادینی لوبنان وتی: هیچ ڕێگایەک بێجگە لە ڕووبە ڕووبوونەوەی سەربازانی ئەمریکایی جێگیر لە عێراق نیە ،و مێحوەری خۆراگری بە ئامادەیی تۆکمە و تەواو لە ناوچە گەلێکی  بەربڵاولە عێراق لەگەڵ سەربازانی ئەمریکایی بەربەرەکانێ دەکات. محەممەد مەحیی پیداگری کرد: دەوڵەتی عێراق دەبێ لە هەموو کەرەسە وئامێرێکی پێویست بۆ چوونەدەری سەربازانی ئەمریکایی لە عێراق کەڵک وەربگرێت هەتا ئەوان هەرچێ خیراتر لەم ولاتە بڕونە دەر. وتەبێژی گوردانەکانی حزبۆڵڵا ی عێراق هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە هەموو گروپە عێراقیەکان  دانیان ناوە بە دەورو ڕۆڵی سەردار سپەهبۆد شەهید قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پشتیوانی لە عێراق بۆ شکست دانی تیرۆریستەکانی داعش ، وتی: هیچ عێراقیەک ناتوانێ دەوری ئەم سەردارە شەهیدە وبەشداری کردنی لە هێڵە کانی بەرایی شەڕ بۆ شکست دانی تیرۆریستەکانی داعش لە بیر بباتەوە. سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی یش بەیانی چوارشەممە لە وەڵام بە م کردەوە تیرۆریستیەی ئەمریکا ، بەدەیان موشەک ، بنکەی سەربازانی ئەمریکا لە پارێزگاکانی ئەنبار وهەولێری عێراقیان دایە بەرئاماج  وپەلامار.