کانونی دوھەم 17, 2020 16:02 Asia/Tehran
  • پەلاماری سەربازانی زایونی بۆسەر نوێژخوێنانی فەلەستینی لە مز گەوتی ئەقسا

سەربازانی ڕژیمی زایونی بە پەلامار بۆسەر سەدان نوێژخوێنی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا دەیان "کەس"یان لێ بریندار کردن .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فەلەستینی مەعا  دەیان کەس لە سەربازانی   تایبەت  ، پولیس و هێزە ئاسایشیەکانی  ڕژیمی زایونی  لە  دەرکەکانی  " حەتە "  و " ئەلمغاربە "  پەلاماریان کردە سەر  سەدان کەس  لە نوێژکارانی  فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا . سەربازانی   ڕژیمی زایونی  هەروەها   دەستیان کرد بە  لێدانی  نوێژکاران  کە بو نوێژی بەیانی  لە حەوشەی مزگەوتی  "قوبە ئەلسەخرە  "ئامادە ببون .لاوانی فەلەستینی   پشتریش  لە کاردانەوە بە دەسدرێژکارانی زایونی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و پەلامارەکانی ڕۆژانەی بۆ ئەو شوێنە پیروزە و  نوێژکاران  داواین  لە خەڵک کرد تا نوێژی سەرلەبەیانی  ئەمڕۆ لە مزگەوتی ئەقسا بخوێنن و ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی  " هەینی کەرامەت " ناودێر کرد .

سەرپەیڤ