کانونی دوھەم 17, 2020 16:28 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی خەڵکی ئەردەن دژی ڕێککەوتننامەیەکی گازی لەگەڵ ڕژیمی زایونی

خەڵکی ئەردەن جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتی بە ڕێککەوتننامەی گازیی وڵاتەکەیان لەگەڵ ڕژیمی زایونی خۆپیشاندانێکیان وەرێ خست .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی  ڕادیو تەلەفیزوینی ئێران  ناڕازانی  ئەردەنی   لەو خوپیشاندانە  وێڕای   ئیدانە کردنی   ڕێککەوتنی  گازیی  لە گەڵ  ڕژیمی   زایونی   ڕوولە  نوێنەرانی  پەرلەمان  دروشمیان دا  ئەی نوێنەرانی  پەرلەمان  بزانن  کە  ئێمە  نەیاری  ئەو  ڕێککەوتنەین . ئەو خۆپیشاندانە بە بانگهێشتی بزاڤی نیشتمانی بۆ بەتاڵ کردنەوەی  ئەو  ڕێککەوتنە گازیە  بەڕێوە چوو .  کۆمپانیای  نیشتمانی   کارەبای  ئەردەن  لە  ساڵی  2016  گرێبەستێکیان  لە گەڵ کومپانیای " نوبلی وزەی " ئەمریکا بۆ گواستنەوەی  گاز لە مەیدانی گازی " لویتان  " لە دەریای مەدیتەرانە  واژۆ کرد  کە بەپێی  ئەوە   ئەردەن  نزیکەی  45  میلیار  مەتری چوار گۆش گازی سروشتی بۆ ماوەی  15 ساڵ لە فەلەستینی داگیرکراو هاوەردە بکات . خەڵکی ئەردەن  لە هەمان  سەرەتاوە  نەیاریەتی  توندی خۆیان  لە گەڵ ئەو  ڕێکەوتنە  دەربڕی  و ژومارێک  لە کەسایەتیە  سیاسیە  هەڵکەوتەی  ئەرەنیش  لە پەرلەمانی  ئەو  وڵاتە  ناڕەزایەتیان  بەو  پڕسە  دەربڕی  .

سەرپەیڤ