کانونی دوھەم 19, 2020 09:15 Asia/Tehran
  • ١١٠ کوژراو و بریندار بە هۆی پەلاماری یەمەنییەکان بۆ سەر بنکە و مەتەرێزی سەعوودییەکان لە پارێزگای مەئاریب

ژێدەرە هەواڵییەکان باسی کوژران و بریندار بوونی لانیکەم ١١٠ بەکرێگیراوی سەعوودییان کردووە لە پەلامارە مووشەکییەکانی یەمەنییەکان بۆ سەر بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە پارێزگای مەئاریب هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کوردی؛ ژێدەرە هەواڵییەکانی سەر لە بەیانی یەکشەممە ڕایگەیاند لەو پەلامارە مووشەکییەدا لانیکەم ٦٠ بەکرێگیراوی سەعوودی کوژراون و ٥٠ کەسیش بریندار بوون.

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی خەڵکی  یەمەن، شەوی یەکشەممە لە وەڵام دانەوەی جەنایەتەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە یەمەن بە مووشەکێکی بالستیکی خۆجێی، بنکە و مەتەرێزەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودییان لە پارێزگای مەئاریب ناوەندی یەمەن دایە بەر پەلامار.

ژیدەرە یەمنییەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو لەو پەلامارە مووشەکییە، ١١ بەکرێگیراوی سەعوودی کوژراون و ٢٢ کەسیش بریندار بوون.

سەرلەشکەر "محەممەد ناسر ئەلعاتفی"  وەزیری بەرەڤانیی یەمەن ئەمدواییەی جەختی کردبوو کە دەرکەی جەهەننەمیان لە سەر دەسدرێژکاران کردۆتەوە.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

 

سەرپەیڤ