کانونی دوھەم 22, 2020 17:24 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک وەزیرانی تازەی لوبنان بۆ ڕاپەڕاندنی چاکسازی و پەڕینەوە لە ھەل و مەرجی قەیراناویی ئێستا

سەرۆک وەزیرانی تازەی لوبنان باسی ڕاپەڕاندنی چاکسازی و پەڕینەوە لە ھەل و مەرجی قەیراناویی ئێستای کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا،«حسان دیاب» سەرۆک وەزیرانی تازەی لوبنان لەپاش ناساندنی ئەندامانی کابینەی ئەم وڵاتە وتی: دەوڵەت چاکسازییەکی لە یاسای ھەڵبژاردندا بە دەستەوەیە کە خواستی تەواوی کۆتلەو پارتەسیاسییەکانی لوبنان دابین دەکات.

سەرۆک وەزیرانی تازەی لوبنان وتیشی: وڵات بە دۆخێکی ھەستیاردا تێ دەپەڕێ، بەڵام بارستایی ، مسۆگەرات و سامانی زۆری ھەیە کە داکۆکیی دەوڵەت و بەکارھێنانی ڕەواو یاسایی لەم ھەل و مەرجەی ئێستا دەپەڕێتەوە.

دیاب وتیشی: دەوڵەتی تازە ناکەوێتە لەژێر کاریگەریی ئاڵ و گۆڕو پێکدادانە ناوچەییەکانەوەو بۆ چارەسەریی گرفتی ئابووری و گوزەران لێژنەگەلی تایبەتی پێک دێنێ.

سەرۆک وەزیرانی تازەی لوبنان ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە سەقام و ئاسایشتی وڵات لەپێش بەرنامەکانی دیکەی دەوڵەتی تازە دەبێت، وتیشی: ئێستاکە کاتی ھەوڵ و کردەوەیە.

کابینەی تازەی لوبنان بە ٢٠ وەزیرەوە بە سەرۆکایەتیی «حسان دیاب» شەوی چوارشەممە پێکھات و یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نیشتیمانیی لوبنان بۆ دانی دەنگی متمانە بە ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیروت پێک دێت.