کانونی دوھەم 23, 2020 18:49 Asia/Tehran
  • مەحمود عەبباس: با فەرەنسا وڵاتی فەلەستین بە فەرمی بناسێت

مەحموود عەبباس"ی سەرۆکی پیکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین شەوی پێنجشەم لەگەڵ ئیمانۆئێل مەکرۆن"ی سەرۆکی فەرەنسا دیدارو دوای لێکرد تا وڵاتی فەلەستین بە فەرمی بناسێت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، موحموود عەبباس  هەروەها جەختیکردەوە لە سەر گرنگایەتی ڕۆڵی فەرەنسا و وڵاتانی ئەورووپایی لە پێناو پرۆسەی سیاسی کە بەرەو ڕووی چەقبەستوویی بۆتەوە بە هۆی کۆسپ نانەوەکانی ئیسرائیل و هەڵوێستەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لەمەر پشتگری لە ڕژیمی داگیر کاری قۆدس .

 پتر لە ١٣٥ وڵات لە وان ژمارێک لە وڵاتانی ئەندامیی یەکێتی ئەورووپا،فەلەستین یان بە فەرمی ناسیوە.

مەکرۆنیس لەم دیدارە بە پشتگری لە پرۆسەی سیاسی بۆ چارەسەری مەسەلەی فەلەستین، گوتیشی: فەرەنسا بە خەڵکی فەلەستین لە بوارە جۆر بە جۆرەکان یارمەتی ئەدات. مەکرۆن ڕۆژی چوارشەممە لە سەفەرەکەی بۆ ڕامەڵڵە لەگەڵ ژمارێک لەکاربەدەستانی فەلەستینی دیداری کرد.