ڕاوێژی جیاجیای گریفیتس لەگەڵ بەڕێوەبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن
نوێنەری تایبەتی بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن ڕۆژی پێنجشەممە بە شێوەی جیاجیا لەگەڵ "عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی" بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی حیزبوڵلا و "مەهدی مەشات" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن لە سەنعا دیدار و وتووێژی کرد.
"مارتین گریفتیس" و بەدرەدین حوسی" لە دیدارەکەیاندا سەبارەت بە کێشە مرۆییەکان بەتایبەت لە دواوە بوونی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی لە بەجێ هێنانی بەڵێنەکانی لەمەڕ ئاڵ و وێڕی ئەسیران و هەروەها ئەو لەمپەرانەی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی لە سەر ڕەوتی هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی ئاشتی لە یەمەن دەینێنەوە، بیر و ڕایان گۆڕییەوە.
لە دیداری نوێنەری تایبەتی بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەنیش سەبارەت بە هۆی وەدواکەوتنی زۆرێک لەو هەنگاوانەی کە بڕیار بوو ڕێکخراوی نەتەوەکان هەڵیگرێ لەوان کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا، وتووێژ و ڕاوێژ کرا.
ئەلمەشات لەو دیدارەدا پێی داگرت کە پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنە دوژمنکارانەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن دەسپێشخەریی ئاشتی کۆتایی پێ دێنێ.