کانونی دوھەم 25, 2020 17:47 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلاماری دەسدرێژکارانی سعودی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن

لە پەلاماری دەسدرێژکارانی سعودی بۆسەر چەندین ناوچەی یەمەن دوو کەس کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون .

بەپێی نووسینی ماڵپەڕی ئەنساروڵڵا ، لە پەلاماری دەسدرێژکارانی سعودی بۆسەر ناوچەی ئاوەدانی حەوتی ژانیڤەری ، لە شاری حودەیدەی رۆژاوای یەمەن ، مناڵێک کوژرا و کەسێکیش بریندار بوو .

 لە پەلاماری گاردی سنووریی دەسدرێژکارانی سعودی بۆسەر شاری سنووریی شەدا لە پارێزگەی سەعدە ی باکووری یەمەنیش ، کەسێکی مەدەنی کوژرا و سێ کەس بریندار بوون .

 هاوپەیمانیی دەسدرێژکارانی سعودی ناوچەی ئەلفازە  لە باشووری پارێزگەی حودەیدەشیان دایەبەر پەلاماری تۆپخانە .

پەلامارەکانی هەوپەیمانیی سعودی دژی یەمەن لە کاتێکدا درێژەی هەیە کە ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن بە ئامانجی گەیشتن بە رێگا چارەی سیاسی بۆکۆتایی هێنان بە شەڕ ، پەلاماری دژی ئەم هاوپەیمانیەی راگرت .

سەرپەیڤ