کانونی دوھەم 26, 2020 17:19 Asia/Tehran
  • پێداگریی بزاڤیی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لەسەر پێویستی ڕاپەڕینێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی

ئەندامێکی نووسینگەی ڕامیاریی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین جەختی کرد لەسەر پێویستی ڕاپەڕینێک لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی "دانووستانی سەدە".

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی بنکەی  ئینترنتی ئەلعەهدی لوبنان  "  خالد  ئەلبەتەش  ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی  جیهادی   ئیسلامی فەلەستین  لە کونفڕانسیی " قودس هی ئێمەیە و بە خوێنەکانمان  ئەیپارێزین  لە کەرتی غەززە  وتی :  ئەمریکا  بە سەرکردایەتی  دوناڵد تڕەمپ بڕیاریان  داوە بە  بەرەنگار بوونەوەی نەتەوەی  فەلەستین . ئەلبەتش  وێڕای  ڕەخنە گرتن  لە بێ دەنگە لێکردنی  بڕێک  لە وڵاتانی  عەرەبی  لە هەمبەر  کردەوەکانی  دژە   فەلەستینی  تڕەمپ  وتیشی  تڕەمپ بە  کەڵک وەرگرتنی نابەجێی   لە لاوازی  و تێک شکاندنی هەڵوێستی   وڵاتانی  عەرەبی  دەیەوێ  ئارمانجی  فەلەستینی لەناو ببات . ئەندامی مەکتەب  سیاسی بزووتنەوەی  جیهادی  ئیسلامی  فەلەستین  جەختی کرد  نەتەوەی  فەلەستین  بە کەس  ڕێگای نادات قودس لەوان  وەربگرنەوە . کونفڕانسی  " قودس لە ئێمەیە  و بە خوێنەکانمان   ئەیپارێزین  بە ئامانجی   لاگری کردن  لە مزگەوتی ئەقسا و خۆڕاگری  دانیشتوانی قودس  لە کەرتی غەززە  بەڕێوە چوو .  بڕیارە  لە دانیشتنی  ڕۆژی سێشەمەی  ئەم  هەفتەیە  28ی ژانویە  دوناڵد  تڕەمپ  سەرۆک کۆماری ئەمریکا  و بنیامین  نتانیاهۆ  سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی  لە گەڵاڵەی  سەودای سەدە   پەردەی لەسەر لاببرێت .