کانونی دوھەم 30, 2020 15:37 Asia/Tehran
  • یەحیا سەریع : یەمەن دامەزراوە پەترۆڵیەکانی ئارامکۆی کردە ئامانج

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند : هێزە یەمەنیەکان لە کاردانەوە بە پەلاماری ئاسمانی هاوپەیمانی سەعوودیایی بۆسەر وڵاتەکەیان ، دامەزراوە پەتڕۆڵیەکانی ئارامکۆ جێگیرلە ناوچەی "جیزان "ی باشووری ڕۆژئاوای سووریای" زاڵ بەسەر دەریای سوور" یای دایە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە ئاماژە بە هەڵمەتی بی وێنەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە دژی بنکە وبارەگای عەرەبستان وتی: هێزە یەمەنیەکان پاش ئەمە بە ژمارەیەکی زۆر موشەک وفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سەرە ڕای دامەزراوە نەوتیەکانی ئارامکۆ ، دو و فڕگەی ئەبها وجیزان وبنکەی سەربازی " خەمیس مەشیت " ودیکە" مەبەستە هەستیار وحەیاتیەکانیان " لە قوڵایی خاکی عەرەبستانی سەعودی دایە بەر ئاماج. سەریع وتی: هێزە چەکدارە کانی یەمەن بە درێژە دان بە پێشڕەویەکانیان گەیشتنە  ڕۆژئاوای شاری ماریب وتوانیان شارستانەکانی هەڵکەوتوو لە پارێزگاکانی ماریب وئەلجوف ئازاد بکەن وبەرینایەک پتر لە ٢٥٠٠ کیلومێتری چوارگوشە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی دوژمن ڕزگار بکەن. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە پیداگری لەسەر کوژران ، برینداربوون یا یەخسیر کرانی هەزاران کەس لە هێزەکانی دوژمن لە هەڵمەتی بەناو " ئەلبنیان ئەلمرسوس" ڕایگەیاند : هێزە یەمەنیەکان توانیان پێنج تیپی دوژمن لە شارستانی سەرواح لە پارێزگەی ماریب و ناوچەیەک لە پارێزگەی جوف لەناو بەرن. سەریع پیداگرت: هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەتا ئازادکرانی تۆکمە وتەواوی خاکی ئەم وڵاتە وبەدی هاتنی سەربەخۆیی درێژە ئەدەن بە هەوڵی خۆیان ولە یەمەن لە بەرانبەر دەسدرێژی بیانیەکان وهێزە داگیر کەرەکان بەرەڤانی دەکەن. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: باوەشی نیشتمان بەرەوڕووی کەسانێک کە خەیانەت لە یەمەن دەکەن بەڵام پەژیوان بوونەتەوە ودەیانهەوێ بگەڕنەوە ، ئاوەڵایە. 

سەرپەیڤ