شوبات 07, 2020 19:46 Asia/Tehran
  • داننانی سعوودیەکان بە پەرەی پەلاماری سایبری بۆسەر کۆمپانیای پەتڕۆڵی ئارامکۆ

بەرپرسی دڵنیایی زانیاریی کۆمپانیای نیشتمانی پەتڕۆڵی سعوودیا "ئارامکۆ"ڕایگەیاند کە پەلاماری سایبری بۆسەر ئەو کۆمپانیا پەتڕۆڵیە پەرەی سەندوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی هەواڵدەری ڕۆیتێرز خالید حەربی بەرپرسی دڵنیایی زانیاری کۆمپانیای نیشتمانی پەتڕۆڵی سعوودیا "ئارامکۆ" وتی لەمیانەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی پەلاماری سایبری بۆسەر کۆمپانیای ئارامکۆ پەرەی سەندوە.

حەربی وێڕای خۆبواردن لە دانی وردەکاری زۆرتر لەمەڕ ئەو بابەتە وتی : پەلاماری سایبری بۆسەر کۆمپانیای نیشتمانی پەتڕۆڵی سعوودیا هەروا بەردەوامیش دەبێ.

"تێرێند میکڕۆ" داوای لەکۆمپانیاکانی پێشکەشکاری بەرهەمی نەرمەواڵەیی دڵنیاکارو دژی ڤایرۆس لەجیهان دا بەرلەمە ڕایگەیاندبوو کە سعوودیا لاوازوو ناکارامەیە لەدژکردەوە بەرامبەر بە هەڵکوتانی سایبری بۆسەر سیستمە پەتڕۆڵیەکانی.

سەرپەیڤ