شوبات 12, 2020 16:58 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوانی سەعودی لە ھەڵمەتی سوپای یەمەن دا

لە ھەڵمەتی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆ سەر ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە باشووری عەرەبستان، کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوان کوژران و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم ، لە ھەڵمەتی ڕۆژی چوارشەممەی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆ سەر لەشکریانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە باشووری عەرەبستان، تیرۆمبیلێکی سەربازیی ھاوپەیمانیی دەست درێژکارانیش تێک شکێندرا.

دوێنێ سێ شەممەش یەکەی بەرەڤانیی ئاسمانیی سوپای یەمەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی شۆڤاریی ھاوپەیمانیی سەعودیی لە «ئەلمەلاحیت» لە نزیک «جازان» خستە خوارەوە.

سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ھەروەھا وێڕای بەرپەرچدانەوەی ھێرشی بەکرێگیراوانی سەعودی لە «نەجران» کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوانی سەعودییان تیدا برد.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووەو هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە شانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە  ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات.

سەرپەیڤ