شوبات 19, 2020 07:50 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی سەرکەوتنی عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەفغانستان

عەبدوڵڵا عەبدوڵڵای دژبەری سەرەکی ئەشرەف غەنی لەمیانەی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەفغانستان وێڕای بەرپەرچ دانەوەی ئاکامی ڕاگەیاندراوی ئەو هەڵبژاردنانە سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ تەلەفزیۆن عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا لەکۆڕی لایەنگرو ئەندامانی بنکەکەی دا دژبەرەکەی خۆی تۆمەتبار کرد بە قۆپیەو وتی ئیکیپەکەی بەهیچ شێوەیەک بە ئاکامی ڕاگەیەندراوی ئەو هەڵبژاردنانە ڕازی نیە.

بەرپرسی ئیکیپی سەقام و هاوخوازی لەمیانەی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەفغانستان دا وتی : کومسیۆنی هەڵبژاردن دەگەکاری کردوەو قۆپیەکاران لە مێژوودا ڕووڕەش دەبن ، لەکاتێکدا کومسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە دوێنێ ئەشرەف غەنی وەک سەرکەوتووی ئەو هەڵبژاردنە ڕاگەیاندبوو عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا بە ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی خۆی لەو هەڵبژاردنانەدا وتی کە دەوڵەتێکی گشتگیر دادەمەزرێنێ.

بەپێی ئاکامی ڕاگەیەندراو لەلایەن کومسیۆنی هەڵبژاردنەکان محمد ئەشرەف غەنی بە وەدەست هێنانی ٥٠ پوینت ٤٤ لەسەدی دەنگەکان لەو هەڵبژاردنەدا سەرکەوت و عەبدوڵڵا عەبدوڵڵاش بە وەدەست هێنانی ٣٩ پوینت ٥٢ لەسەدی دەنگەکن کەوتە پلەی دووهەم .

سەرپەیڤ