شوبات 23, 2020 09:47 Asia/Tehran
  • یەکێتیی ئەورووپا شارۆچکەسازییەکانی ڕژێمی زایۆنی ئیدانە کرد

"جۆزێپ بۆرێل" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا درێژەی پێدرانی شارۆچکەسازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستینی داگیرکراوی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "جۆزێپ بۆرێل" ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا داوای لە ڕژێمی زایۆنی کرد کۆتایی بێنێ بە بەرنامەکانی سەبارەت بە بەردەوام بوونی شارۆچکەسازییەکان لە فەلەستینیی داگیرکراودا.

بۆرێل شارۆچکەسازییەکانی ڕژێمی زایۆنی بە نایاسایی زانی و وتیشی: یەکێتیی ئەورووپا هەرگیز گۆڕانکاری جوگرافیایی لە فەلەستینی داگیرکراو بە ڕەسمییەت ناناسێ.

هاوکات لە گەڵ بەیاننامەکەی ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی  یەکێتیی ئەورووپا، دەوڵەتانی ئیتالیا، فەرەنسا، ئەڵمان و ئیرلەندیش بە شێوەی جیا جیا شارۆچکەسازییەکانی ڕژێمی زایۆنییان ئیدانە کرد.

وەزارەتی ماڵ و خانووبەرەی ڕژێمی زایۆنی و شارەدارییەکانی شارۆچکەکانی زایۆنی نشین ڕۆژی چوارشەمە گەڵاڵەیەکی بۆ ڕۆنانی ٩ هەزار  یەکەی نیشتەجێ بوون لە باکووری قودسی داگیرکراو ئاراستە کردووە.

"بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی پێشتر ڕایگەیاندبوو، بەم زوانە بەشێک لە کەرتی ڕۆژاوا لەوان هەموو شارۆچکە زایۆنییەکان لەو ناوچەیە پەیوەست دەکات بەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی ئیسراییلدان.

ڕژێمی زایۆنی ساڵی ٢٠١٩ گەڵاڵەی ڕۆنانی ١٠ هەزار  یەکەی نیشتەجێ بوونی پەسەن کرد.

سەرپەیڤ