شوبات 24, 2020 15:41 Asia/Tehran
  • تێکەڵچوونی سەربازانی زایۆنی لەگەڵ فەلەستینیەکان لە ڕۆخی خۆرئاوایی چومی ئەردەن

سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لەگەڵ فەلەستینیەکانی دانیشتووی ڕۆخی خۆرئاوایی چومی ئەردەن تێکەڵچوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەربازانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی دوشەممە پەلاماریان کردە سەر ماڵی فەلەستینیەکان لە شاروچکەی " قەباتیە" لە نێزیک شاری جەنین ، وگەنجێکی فەلەستینیان ڕفاند/. فەلەستینیەکانیش لە وەڵام بە جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیر کەری قودس ، پەلاماریان کردە سەر ترۆمۆبیلی زایۆنیەکان. خولی نوێی ئاڵوزی نێوان هێزەکانی خۆڕاگری لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆژی یەکشەممە بە شەهید کرانی " محەممەد ئەلناعیم" لە سنووری کەرتی غەززە دەسپێکراوە. سەربازانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی یەکشەممە لە کردەوەیەکی دژە مرۆڤی دا دوای شەهید کرانی " محەممەد ناعیم" گەنجی فەلەستینی لە باشووری کەرتی غەززە بە لودێر لە سەر تەرمی ئەم شەهیدەی خۆڕاگری تێپەڕێن . گوردانەکانی قودس لقی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین یش لە وەڵام بە جەنایەتەکانی ئەم دواییەی زایۆنیەکان لە کەرتی غەززە ، ٢٠ ڕۆکێت یان بەرەو شاروچکە زایۆنی نشینەکانی دەوروبەری ئەم کەرتە هاوێشت.