شوبات 24, 2020 16:19 Asia/Tehran
  • تێکهەڵچوونی سەربازانی زایۆنی لەگەڵ فەلەستینیان لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن

سەربازانی رژیمی زایۆنی لەگەڵ فەلەستینیانی دانیشتووی لێواری رۆژاوای ئۆردۆن، پێکیان دادا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەربازانی رژیمی زایۆنی رۆژی دووشەممە هێرشیان کردەسەر ماڵی فەلەستینیەکان لە شارۆچکەی "قباتیە" لەنزیک شاری جونەین، و گەنجێکیان رفاند.

فەلەستینیەکانیش لەوەڵامدانەوە بەتاوانکاریی رژیمی داگیرکەری قودس، هەڵیانکوتایە سەر ئۆتۆمبیلی زایۆنییەکان.

خولی تازەی کێشەوگرژیی نێوان هێزە خۆراگرەکان لەگەڵ رژیمی زایۆنی لە رۆژی یەکشەممەوە هاوکات لەگەڵ شەهیدبوونی "محەممەد ناعم" لەسەر سنوری کەرتی غەززە دەس پێ بووە.

سەربازانی زایۆنی رۆژی یەکشەممە لە کردەیەکی نامرۆیانە پاش شەهید کردنی محەممەد ناعم لاوی فەلەستینی لەباشوری کەرتی غەززە بە شۆڤڵ بەسەر تەرمی ئەو شەهیدەی موقاوەمەدا تێپەڕین.

گوردانەکانی قودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش لەوەڵامدانەوە بە تاوانکاریەکانی ئەم دواییەی زایۆنیەکان لەدژ کەرتی غەززە، بیست مووشەک لەو کەرتەوە گیرایە شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی دەورووبەری ئەو کەرتە.