شوبات 24, 2020 17:59 Asia/Tehran
  • تێگیرانی مووشەک لەلایەن هێزە خۆراگرەکان لە کاردانەوە بە پەلاماری زایۆنییەکان

هێزە خۆراگرەکانی فەلەستین لە کاردانەوە بە تاوانکاریەکانی رژیمی زایۆنی، چەند مووشەکیان گرتە سەرزەوینە داگیرکراوەکان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕۆژی دووشەممە لەکاردانەوە بەپەلامارەکانی ئیسرائیل بە بنکەو پێگەکانی ئەوگرووپە لە سوریا، لانیکەم هەشت مووشەکی گرتە باشوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان.

یەک لەو مووشەکانە کەوتە شاری زایۆنی نشینی "سدیروت" و خەساری زۆری لە باڵەخانەیەک دا.

لەهێرشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەی رژیمی زایۆنی بۆسەر پێگەکانی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە دەمشقی پایتەختی سوریا، دوو کەس لەهێزەکانی گوردانەکانی قودس شەهید بوون.

سەربازانی رژیمی زایۆنی رۆژی یەکشەممەش لەکردەیەکی نامرۆیانە پاش شەهیدکردنی محمەممەد ناعم لاوی فەلەستینی لەباشوری کەرتی غەززە بە شۆڤڵ بەسەر تەرمی ئەو شەهیدەی خۆڕاگریدا تێپەڕین.

سەرپەیڤ