شوبات 25, 2020 16:30 Asia/Tehran
  • حوسنی موبارەک ماڵئاوایی لەدنیا کرد

ھەواڵە بڵاوکراوەکان دەربڕی گیانسپاردنی حوسنی موبارەک سەرۆک کۆماری دەستەڵات لێ سەندراوی میسرن.

تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی میسر ئەمڕۆ سێ شەممە لە ھەواڵێکی بەپەلەدا مردنی حوسنی موبارەک سەرۆک کۆماری لابراوی میسری لە تەمەنی ٩١ ساڵی دا پشتڕاست کردەوە.

ھەواڵی مردنی موبارەک لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە بنەماڵەکەی ھەتا ئێستا بێ دەنگەیان لێ کردووەو ھیچ جۆرە بەیاننامەیەک لە بارەی پشتڕاست کردنەوەو یان بەدرۆ خستنەوەی ئەم ھەواڵەیان بڵاو نەکردووەتەوە.

تەنانەت «عەلا موبارەک» کوڕەگەورەی حوسنی موبارەک کە ھەواڵەکانی ھاوپەیوەند بە ڕەوشتی تەندروستیی باوکی لە ھەژماری توییتێرەکەی دا بڵاو دەکاتەوە، لەم بارەیەوە ھیچ کاردانەوەیەکی پیشان نەداوە. عەلا موبارەک دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە توییتێڕەکەی دا نووسی کە باوکی لە بەشی ئاگاداریی تایبەتی نەخۆشخانەیەک دا خەوێندراوە.

«فەرید ئەلدیب» پارێزەری بنەماڵەی موبارەکیش ڕۆژی ڕابردوو وتبووی، ڕەوشتی تەندروستیی موبارەک دوای نەشتەرگەرییەکی ھەناو کە بۆی کرا بوو نالەبارتر بووەو لە ئێستادا لە بەشی ئاگاداریی تایبەتی نەخۆشخانەیەک دا خەوێندراوە.

جەماوەری میسر ٢٥ی ژانویەی ٢٠١١ ڕژێمی دیکاتۆریی ٣٠ ساڵانی «حوسنی موبارەک»یان ڕوخاند.

سەرپەیڤ