شوبات 25, 2020 16:49 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری تونس: تەنیا قودس دەتوانێ ببێ بە پێتەختی فەلەستین

سەرۆک کۆماری تونس پێی داگرت: فەلەستین ھی فەلەستینییەکانەو تەنیا قودسیش پێتەختەکەیەتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاڵمانیا، «قەیس سەعیدی» سەرۆک کۆماری تونس، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی فڤریە دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ «تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری قەتەر لە پێتەختی تونس، لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا ڕایگەیاند: پرسی فەلەستین ھەتا ئەو کاتەی کە خەڵکەکەی ژێرچەپۆکەبن، لە سەرەوەی پرسەکانی دیکەیە.

سەرۆک کۆماری تونس وێڕای ئاماژەکردن بە گەڵاڵەی دژی فەلەستینیی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ناسراو بە «سەودای سەدە»، وتیشی: فەلەستین زەوی و یان باخ نییەو یاسای موڵک و ماڵ نایگرێتەوە، جا ئێمەش بەس پشتگری لە حەق دەکەین. »

داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممەی ٢٨ی ژانویە لە کۆشکی سپی لە کاتێکدا کە «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونیش لە تەنیشتی دا وەستا بوو، پەردەی لە سەر  گەڵاڵەی ڕەگەز پەرستانەو داسەپاوی ناسراو بە «سەودای سەدە» ھەڵگرت. بە پێی گەڵاڵەی ئەمریکیی «سەودای سەدە» قودسی پیرۆز ڕادەستی ڕژێمی زایونی دەکرێت، ئاوارە فەلەستینییەکان لە وڵاتانی دیکە مافی گەڕانەوەیان نابێت و فەلەستین تەنیا داگری سەرزەوییە بەجێماوەکانی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و ناوچەی غەززە دەبێت.

تەواوی تاقم و ڕەوتەکانی فەلەستین و گەلێک لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی دژایەتیی ئاشکرای خۆیانیان لەگەڵ ئەم پیلانەدا ئەمریکی - زایونییەدا ڕاگەیاندووە. قودس لە ساڵی ١٩٦٧ەوە لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە داگیر کراوە.