شوبات 26, 2020 11:53 Asia/Tehran
  • کوژران و برینداربوونی شەش چەکداری دەوڵەتە وازلەکارهێناوەکەی یەمەن

سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە لانیکەم شەش چەکداری سەربە دەوڵەتە وازلەکارهێناوەکەی عەبد رەبە مەنسوور هادی لە پارێزگەی موهرەی یەمەن کوژراون و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیکی ڕوسیایی تاقمێکی چەکدار بە هەڵکوتانەسەر رێگایەکی هاتووچۆی چەکدارانی سەربە دەوڵەتە وازلەکارهێناوەکەی عەبدرەببە مەنسوور هادی لە حات ڕۆژهەڵآتی بازگەی سنووری یەمەن لەگەڵ عەمان پێنج چەکداریان کوشت و چەکدارێکیشیان بریندار کرد.

هەر لەمیانەی ئەو هێرشەدا چەند ئۆتۆمبێلێکی و چەک و چۆڵێکی جەنگی ئەرتەشی دەوڵەتە وازلەکار هێندراوەکەی یەمەن لەکار کەوتن ، پارێزگەی موهرە لە مانی ئاڤریلی ساڵی ٢٠١٨ی زایینی یەوە بۆتە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی جەماوەری بەدژی داگیرکەرانی سعوودیایی ، بەکرێگیراوانی ڕژیمی سعودیا پارێزگەی موهرەیان کردۆتە بنکەیەکی جەنگی گەورە.

سەرپەیڤ