شوبات 27, 2020 12:48 Asia/Tehran
  • قەدەغەکرانی چوونی زیارەتکارانی حەجی عومرە بۆ عەرەبستان

وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان ڕایگەیاند، بەشێوەی کاتیی سەفەری حەجی عومرە بۆ ئەو وڵاتەو زیارەتی مەرقەدی پیرۆزی پێغەمبەر(د.خ) ، لەبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغە دەکرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان رۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند؛ بۆ پێش گرتن بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەموو جۆرەکانی ڤیزا بۆ عەرەبسان هەڵوەشێندراوە.

وەزارەتی تەندروستیی عەرەبستان رۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، تائێستا ٢٤٤ کەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە١٨ کەسیان تائێستا گیانیان لەدەست داوە.

دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا، یەکەمجار لە عەرەبستان بڵاو بۆوەو شەشی فێڤریەی٢٠٢٠ میدیاکانی ئەو وڵاتە هەواڵی تووشبوونی دوو هاووڵاتیی هیندستانی بەو ڤایرۆسەیان بڵاوکردەوە بەڵام ئەو هەواڵە دەسبەجێ لەلایەن بەرپرسانی عەرەبستانەوە ڕەت کرایەوە.

سەرپەیڤ