شوبات 28, 2020 19:08 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی یەکێتی ئەورووپاو ئەڵمانیا بە ئۆپەراسیۆنی دژەتیرۆریستی سوپای سووریا لە

یەکێتی ئەورووپا لەکاردانەوە بە تێداچووانی هێزی تورکیا لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ سوپای سووریا لە ئیدلێب، خوازیاری دامەزرێندرانی ئاگربڕو بوون و دڵگرانی خۆشیان لەپەرەگرتنی بارگرژی و شەڕو تێکهەڵچوون و ئالۆزی لەو ناوچەیە دەربڕی.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، "جۆزێپ بۆرێل" ئەمرۆ هەینی (٢٨ـی فیڤرییە)لە توئیتەر هاوکات لەگەڵ وشداری دان لەبارەی ڕوودانی تێکهەڵچوونی سەربازی بێ سنوور لەناوچە دا نووسی: تێکهەڵچوون و ئالۆزی ئێستا لە ستانی ئیدلیب دەبی هەرچی خێراتر ڕابگیردرێت. بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا پاشان باسی لە پێوەمندییەکانی ئەم ناوەندە کرد لەگەڵ هەموو دەورگێرانی ناوچەیی و گیرۆدەی قەیرانی ئیدلێب. 

هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیایش هاوکات لەگەڵ پشتگری لە گرووپە ڕەشەکوژەکانی سەقامگیر لە ئیدلێب، ئۆپەراسیۆنی دژە ترۆریستی سوپای سوریا و پۆششی ئاسمانی ڕووسیای وەک "دڕندەکاری جەنگی" زانی و خوازیاری کردەوەی بەرامبەر بووە. کاردانەوەی ڕۆژئاواییەکان لە دژی ئۆپەراسیۆنی دژە ترۆریستی سوپای سوریا لە ئیدلیب، دوای کوژرانی ژمارێک لە سەربازییەکانی تورکیا لەم ناوچەیە تووندتر بۆتەوە.

سەرپەیڤ