ئادار 08, 2020 18:46 Asia/Tehran
  • قۆڵبەستکرانیی چوارەمین شازادەی سەعوودی

سەرچاوەکانی نزیک لە بنەماڵەی پاشایەتی عەرەبستان باسییان لە قۆڵبەست کرانی چوارەمین شازەی سەعوودی کردووە بە فەرمانی پاشمیری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری فارسملە سەر ڕاگەیاندنیی ئەم سەرچاوەیە"نایف بێن ئەحمەد" چوارەمین شازەی  سەعوودی کە سەرۆکایەتی پێشووی هەواڵگری سوپای لە ئەستۆدابووە، بە فەرمانی "موحەممەد بین سەلمان" پاشمیری عەرەبستان قۆڵبەست کراوە.

ڕۆژی هەینیش شازە "ئەحمەد بین عەبدولعەزیز" برای شاری سەعوودی،"موحەممەد بین نایف" پاشمیری پێشووی عەرەبستان و "نەواف بین نایف" برای چووکتری بەتاوانی خەیانەت بە فەرمانی موحەممەد بین سەلمان قۆڵبەست کراون. ڕۆژنامەی ئینگلیسی "میدێل ئیست نیوز"بە گێرانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان باسییان لە ئەگەری لە سێدارە دران و یان زیندانی تاهەتایی کردووە بۆ قۆڵبەست کراوان. بە گوتەی کەسانی نزیک لە بنەماڵەی پاشایەتی ڕیاز، قۆڵبەستکردنەکانیی ئەمدواییە  باس لە ترسی ئەگەری "موحەممەد بین سەلمان" دەکات لە پیلانەکانیی بنەماڵەی پاشایەتی لە دژی ئەو و نیشان ەئدات پاشمیری عەرەبستان هەوڵ ئەدات هەرچەشنە نەیاری سیمانەیی لە ناوبەرێت.

بەرلەمەیش "موحەممەد بین سەلمان" پاشمیری عەرەبستان پتر لە دووسەد شازە و سیاسەتوانی سەعوودی زیندانی کرد وزیاتر لە سەد ملیاردۆڵاری لە قۆڵبەستکراوان وەرگرتووە. 

سەرپەیڤ