ئادار 09, 2020 14:41 Asia/Tehran
  • کۆرۆنا زانکۆ و خوێندنگەکانی عەرەبستانی داخست

عەرەبستان لەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، زانکۆکان، خوێندنگەکان و چالاکیی فێرکاریی نێو مزگەوتەکانی، داخراو ڕاگەیاند.

وەزارەتی فێرکاری عەرەبستانی سەعودی دوێشەو(یەکشەممە) ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەوە هەموو قوتابخانەکان، زانکۆکان و دامەزراوە فێرکاریەکان لەو وڵاتە بۆ پێش گرتن بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەتا کاتێکی نادیاردادەخرێن و فێرکاریی بە خوێندکاران و قوتابیان لەڕێی دورەوە پێوشوێن دەگیردرێ.

عەرەبستان هەروەها چالاکیی فێرکاری و قورئانی لەمزگەوتەکانی ئەو وڵاتەی هەتا کاتێکی نادیار بەداخراو ڕاگەیاند.

هاوکات لەگەڵ ڕاگەیێندرانی داخرانی ناوەندە فێرکاریەکان، شاری شیعەنشینی قەتیف لەپارێزگای شەرقییە لە رۆژهەڵاتی عەرەبستان بۆ پێش گرتن بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەی کاتی کەرەنتینە کراو چالاکیی بەشە حکومییەکان و دامەزراوە تایبەتییەکان لەو شارە ڕاگیرا.

وەزارەتی تەندروستیی عەرەبستان، چوارحاڵەتی نوێی کۆرۆنا لەو وڵاتەی تۆمارکردو ژماری تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای یازدە کەس ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ