ئادار 11, 2020 18:57 Asia/Tehran
  • پەک کەوتنی کۆبوونەوەی جی ٢٠  لە عەرەبستان لە بەر تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا

سەرباری نھێنی کاریی ئالی سەعود لە مەڕ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عەرەبستان، کەچی کۆبونەوەی جی ٢٠ لەم وڵاتەدا پەکی کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ڕۆیتێرز، ڕێکخەرانی کۆبوونەوەی جی ٢٠، دانیشتنی وەزیرانی کشت و کاڵ و ئاوی ئەم گروپە لە عەرەبستان لە بەر پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەتا ڕاگەیاندنی دواتر پەکی کەوت.

 بڕیار وا بوو ئەم کۆبوونەوەیە لە ١٧ ھەتا ١٩ی مارس لە عەرەبستانی سەعودی دا بەڕێوە بچێت.

عەرەبستانی سەعودی یەکەم وڵاتی ناوچەی ڕۆژئاوا ئاسیا بوو کە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادا ڕاگەیەندرا، کەچی ئالی سەعود بەردەوام ھەوڵی داوە ئەم بابەتە بشارێتەوە.

حکومەتی سەعودی زیاترین پەیوەندیی بازرگانیی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا لەوانە چین دا ھەیە، کەچی بەتەمایە  ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات بە بابەتێکی سیاسی دژی ئێران.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە فەرمی «کۆڤید نۆزدە»ی پێ دەگوترێت، بۆ یەکەمجار  لە مانگی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ لە شاری «ووھان»ی چین ناس کراو ەک باسی دەکرێت سەرچاوەکەشی ئاژەڵە نادەستەمۆکان بوونە.

ئەم ڤایرۆسە لەئێستادا جیا لە چین، لە ١٢٠وڵاتی دیکەش  تەشەنەی سەندووە. بە گوێرەی دوایین ڕێژەکان، ھەتا ئێستا زیاتر لە ١١٩ھەزار کەس لە جیھاندا تووشی ئەم ڤایرۆسە ھاتوون کە لەم ژمارەیە زیاتر لە ٦٤ھەزارکەسیان چاک بوونەتەوەو نزیکەی ٤٣٠٠ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

 

سەرپەیڤ